ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سوریا
بەبۆنەی ساڵیادی سەركەوتنی شۆڕش و ڕووخانی ڕژێم و بنەماڵەی ئەسەد:
سەردەمی تاریكی ڕژێمی لەناوچوو، لاپەڕەیەكی ڕەشە لەمێژووی سوریادا .
پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەم دەكەم بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر ڕزگاربوونیان لە ستەم و ملهوڕیی و گەڕانەوەی نیشتمان بۆ خاوەنەكەی .
ڕژێمی ڕووخاوی پێشوو پشتی بەستبوو بە چاندنی تۆوی فیتنە و ناكۆكیی و پەرتەوازەیی لەنێوان ڕۆڵەكانی گەلی سوریا و دروستكردنی دیوارێكی ئەستور لەنێوان گەل و دەسەڵات .
ڕژێمی پێشوو گەلی سوریای هەژار و برسی كردبوو، بێ بەشی كردبوو لە مافەكانی خۆی، تەنانەت وایلێهاتبوو قسەكردن و داهێنانیش تاوان و، خۆشویستنی نیشتمان ناپاكی بوو .
هەنگاومان ناوە بەرەو بونیادنانەوەی سوریایەكی نوێ، كۆتایی شەڕەكەمان لەگەڵ ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ، سەرەتای شەڕی تێكۆشان و ئاوەدانكردنەوە دەبێت .
پابەندین بە دادپەروەریی ڕاگوزەر لەپێناو گرەنتی لێپرسینەوە لەهەر كەسێك یاسا پێشێل بكات و تاوان دژی گەلی سوریا ئەنجامبدات .
لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و ئارامیی، هەموو هێز و گروپە جیاجیاكانمان لەناو سوپایەكی یەكگرتوودا یەكخستووە .
پێشوازیمان لە شاندی وڵاتان كرد، سەردانی زۆر وڵاتی دونیامان كرد، ئێستا دیبلۆماسییەتی سوریا بووەتە هۆی گۆڕینی وێنای وڵاتەكەمان لە دەرەوە و سوریا بوەتە هاوبەشێكی متمانەپێكراوی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان .
گرێبەستمان لەگەڵ چەندین كۆمپانیای جیاجیای بیانیدا كردووە بەتایەتیش وزە، كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئابوریی وڵاتەكەمان .
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 1 جار