روسیا هێرشی فراوانی كرده‌ سه‌ر کیێڤ

29/11/2025

به‌ره‌بەیانی ئه‌مڕۆ شەممە ڕووسیا بەهێرشێكی بەر فراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پایتەختی ئۆکرانیای کردە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و حەوت کەسی دیکەش برینداربون، هه‌زاران هاوڵاتیش له‌ میترۆكاندا رۆژیان كرده‌وه‌.
لە دەوروبەری نیوەی شەودا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کیێڤ بیستراوە، لە کاتێکدا بەرپرسان ڕایانگەیاندوە، هێزەکانی بەرگری ئاسمانی کار بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە دەکەن.
تیمور تکاچێنکۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازی لە کیێڤ ڕایگه‌یاند، "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوژمن بەسەر شارەکەدا دەفڕن، بەرگرییە ئاسمانییەکانیش وەڵام دەدەنەوە، چەندین شوێن لە دەوروبەری پایتەخت کراونەتە ئامانج".

ژمارەی خوێندراو : 108 جار

هەواڵی زیاتر