حەماس ئیدانەی ڤیتۆی ئەمەریكا دەكات دژ بە ئاگر بەست

2 رۆژ پێش ئێستا

بەناوی خودای بەخشندەی و میهرەبان
ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی – حـ .ەماس
حـ .ەماس بە توندترین شێوە ئیدانەی بەکارهێنانی دەسەڵاتی ڤیتۆی ئەمریکا دەکات لە دژی ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە داوای ئاگربەست لە غـ .ەززە دەکات.
ڤیتۆی ئەمریکا بەرجەستەی لایەنگری کوێرانەی ئیدارەی ئەمریکایە بەرامبەر بە حکومەتی داگیرکەری فاشیست و پشتیوانی لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کەرتی غـ .ەززە دەکات.
ئێمە بە توندی ئیدانەی سەرپێچیکردنی ئیرادەی هەموو جیهان دەکەین لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە، چونکە لە کۆی ١٥ وڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایش ١٤ وڵات پشتگیریان لە بڕیارنامەکە کرد، لەکاتێکدا ئەمریکا بەتەنها دژی بوو. ئەم هەڵوێستە خۆبەزلزانە بەرجەستەکردنی بێبایەخکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕەتکردنەوەی تەواوەتی لە هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتنی فەلەستینییەکان.
ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا گڵۆپی سەوز بۆ ناتانیاهۆی تاوانباری جەنگ پێکدەهێنێت، کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان داوایان کردووە، بەردەوام بێت لە شەڕی دڕندانەی قڕکردن لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان، لەنێویاندا منداڵان، ژن و بەساڵاچووان، لە کەرتی غەززە، ئەمەش هاوبەشی تەواوی خۆی لەم تاوانە بەردەوامەدا پشتڕاست دەکاتەوە.
ڤیتۆی نوێنەری ئەمریکا لە کاتی دانیشتنی دەنگداندا، لە درێژەی ڕێبازی واشنتۆن بۆ فریودان و شێواندنی ڕاستییەکان، ڕەتکردنەوەی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستینیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و گەیشتن بە چارەی خۆنووسین، هیچی تر نەبوو.
شکستی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگرتنی شەڕی قڕکردن کە ماوەی ٢٠ مانگە، نەتوانینی لە شکاندنی گەمارۆکە و گەیاندنی خۆراک بۆ خەڵکی سڤیلی برسی لە کەرتی غەززە، پرسیاری بنەڕەتی سەبارەت بە ڕۆڵی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کاریگەریی یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەوروژێنێت، کە داگیرکەران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک و کردەوەیەکی کاریگەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی.
داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم داڕمانە ئەخلاقی و سیاسییە، فشار بخاتە سەر بۆ کۆتایی هاتنی دەستبەجێی شەڕی قڕکردن و لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی داگیرکەر لە بەرامبەر تاوانەکانیان لە دژی گەلی فەلەستینیمان.

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر