سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان
حکومەتى هەرێمى کوردستان دۆسیەى مووچەى مانگى 12ـ لەگەڵ وەزارەتى دارایى عێراق دانەخستووە
سەرجەم داتاکانى ئەو پارەیەى کە بەغداد بۆ مووچەى 2024ـى ناردووە رادەستیان کراوە و بڕیارە وردبینى بۆ بکرێت و پاشان بڕیار بدرێت".
هێشتا بەرچاوڕوونى تەواو نییە بەغداد دەچێتە ژێربارى خەرجکردنى مووچەى مانگى 12 یاخود نا
بە دڵنیاییەوە لە کۆبوونەوەى شاندى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق لەم هەفتەیەدا یەکلایی دەکرێتەوە و دواجار پرسى مووچەى مانگى 12 دەخرێتە بەردەم محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، تاوەکو بڕیارى لەسەر بدات".
وەزارەتى دارایى عێراق ئەوەى دووپاتکردووەتەوە، پارەیان بۆ مووچەى ساڵى 2024ـى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ناردووە، بەڵام بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتى دارایى، مووچەى مانگى 12ـى 2024 خراوەتە ئەستۆى حکومەتى عێراق.
ژمارەی خوێندراو : 11 جار