زیانەكانی شەڕی كۆمەڵكوژكردنی غەزە بە زیاتر لە 50 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت

1 رۆژ پێش ئێستا

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەت لە كەرتی غەزە:
بەهۆی شەڕی كۆمەڵكوژكردنی غەزەوە، 61 هەزار و 709 كەس شەهیدبوون، لەو ژمارەیە 14 هەزار و 222 كەسیان لەژێر باڵەخانە و خانوەڕوخاوەكاندان .
111 هەزار و 588 كەس برینداربوون، هێشتاش شەش هەزار دەستگیركراو لە زیندانەكانی ڕژێمی زایۆنییدان .
زیانەكانی شەڕی كۆمەڵكوژكردنی غەزە بە زیاتر لە 50 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت .
450 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەهۆی بۆردومانی زایۆنییەكانەوە زیانیان بەركەوتووە، 170 هەزاریان بەتەواوی ڕووخاون و 80 هەزار یەكەش زیانی گەورەی بەركەوتووە و 200 هەزاری دیكەش زیان بەر بەشێكی یەكەكان كەوتووە .
كەرتی غەزە وەك ناوچەیەكی كارەساتباری مرۆیی ڕادەگەیەنین، لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ژیانی دوو ملیۆن و 400 هەزار مرۆڤی دیكەی غەزە ڕزگاربكات .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 3 جار

هەواڵی زیاتر