عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی
باس لە دیداری شاندی دەم پارتی و عومەر ئۆجەلان دەکات و دەڵێت، عومەر ئۆجەلان لەو دیدارەدا باسی کێشەی کوردی کرد و وتی:
کوردەکانی ئەمڕۆ وەک 100 ساڵ لەمەوپێش نین و هێز و توانایان هەیە
دەرگای دیپلۆماسی بۆ کوردەکان کراوەتەوە.
کێشەی کورد چارەسەر بکرێت، پرسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چارەسەر بکرێت، داهاتووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست روون دەبێت
ئەگەر پرسی کورد و کوردستان چارەسەر نەکرێت، ئێستا غەزەیەک هەیە دەبێتە 50 غەززە و دەوڵەتی تورکیا دەکشێتەوە ئەنادۆڵ و لە ئەنادۆڵ تووشی دۆزەخی خۆی دەبێت
ئەگەر گۆشەگیری نەمێنێت و مەرجەکان ئامادە بکرێن، من خاوەنی ئەو هێز و تیۆرەم کە شەڕ و پێکدادانەکان نەهێڵم و لە جیاتی تووندوتیژی زەمینەیەکی سیاسی و یاسایی دروست بکەم .
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 3 جار