خەرجکردنی پارەی مانگی (١٢) بۆ مووچەی مانگی (١١) یەکێک لەهۆکارەکانی دواکەوتنی مووچەیە

1 رۆژ پێش ئێستا

⭕️ بەغدا بڕی (٤٤١) ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی (١٢) ناردووە، وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی (١١)ی خەرج کردووە، ئەمە بووەتە هۆکاری دواکەوتنی تەرازووی پێداچوونەوە(ميزان مراجعة)و دواجار دواکەوتنی مووچەی مانگی (یەک)ی (٢٠٢٥)یش.
وەزارەتی دارایی بەغدا دەڵێت: چۆن دەبێت پارەیەک بۆ مووچەی مانگی (١٢) نێردرابێت، ئێوە لە خەرجی مووچەی مانگی (١١) بینوسن؟ وەزارەتی دارایی هەرێمیش نازانێت چۆن چاسەری ئەم کێشەیە بکات لە (ميزان مراجعة)دا!
ئەمە یەکێک لە کێشەکانە لەپاڵ دوو کێشەی تر کە بەیاننامەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی داریی عێراقیش ئاماژەی پێکردووە.
⭕️ دەگەڕێینەوە بۆ زانیارییەکانی حکومەتی هەرێم؛ وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: بۆ مووچەی ساڵی (٢٠٢٤) لە بەغداوە بڕی (١٠ ترلیۆن و ٧٥٢ ملیار) دینارمان بۆ هاتووە، خۆشمان بڕی (٩٦٠ ملیار) دینارمان خستووەتە سەر، ئەم دوو ژمارەیەش پێکەوە دەکاتە مووچەی دوانزە مانگ، بۆیە دەپرسین: کوا مووچەی مانگی (١٢)ی (٢٠٢٤)؟
⭕️ بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران لەم ستەمە ڕزگاری ببێت، پێویستە هەرێمی کوردستان پابەبدی ئەمانە بێت:
🔷 ١- جێگیرکردنی مووچەی مووچەخۆران لە بانک بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی (بەغدا دەڵێت: بانکەکانی رەشیدو ڕافیدەین و بازرگانی ئامادەن بەڵام هەرێم نایەت بۆ جێبەجێکردنی).
🔷 ٢- پابەندی بە یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکان لە بواری ژمێریاریی و دارایی بەتایبەت یاسای بودجەو یاسای بەڕێوەبردنی دارایی.
🔷 ٣- ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بە پێی یاسای بودجە.
🔷 ٤- ڕادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ تا هەموو بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە بێت بە (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و پەرەپێدانەوە).

عومەر گوڵپی
٢٩ی ١ی ٢٠٢٥

ژمارەی خوێندراو : 128 جار

هەواڵی زیاتر