ئەمریكا: دۆخی سیاسیی عێراق لەسەر لێواری هەرەسە

05/09/2022

ڕوون میدیا
باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی دور ڕایدەگەیەنێت "بارودۆخی سیاسیی عێراق لە لێواری هەرەسدایە" دەشڵێت "واشنتۆن پشتگیری هیچ سەركردەیەكی سیاسیی لەدژی یەكێكی دیكە ناكات" .
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕاشیگەیاند "ئارامی و ئاسایشی عێراق كاری لەپێشینەی ئیدارەی ئەمریكایە، دۆخی سیاسیی عێراقیش لەسەر لێواری هەرەسە و بە وردی چاودێری دەكەین" .
بە بڕوای ئەو بەرپرسەی ئیدارەی ئەمریكا "ململانێ و ناكۆكیی سیاسییەكانی عێراق هیچ چارەسەرێكیان نیە جگە لە گفتوگۆ" جەختیشدەكاتەوە "ئەمریكا هەژمونی خۆی ناسەپێنێت بەسەر هیچ لایەنێكی عێراقیدا و پشتیوانی هیچ سەركردەیەك دژی سەركردەیەكی دیكە ناكات، نە بۆ ئەمریكا و نە بۆ ئێرانیش نیە چارەسەر بسەپێنێت" .
ئەو بەرپرسە ئەمریكیە ئاماژەبەوەشدەكات "واشنتۆن عێراقێكی خاوەن سەروەریی دەوێت كە ڕۆڵی سەرەكی لەناوچەكەدا هەبێت"

ژمارەی خوێندراو : 91 جار

هەواڵی زیاتر