جیاوازیی منداڵ و گەورە و نەخۆشییە دەروونییەکاندا

11/02/2023

1- منداڵ بە دەگمەن داوای سەردانی دکتۆری دەروونی دەکات، تا ڕاوێژ بکات دەربارەی کێشە دەروونییەکانی. زیاتر دایک و باوک، یان کەسوکاریان سەردانیان پێ دەکەن.
2- کێشەی دەروونیی منداڵ، ڕەنگە ڕەنگدانەوەی کێشەی کەسی تر بێت. بۆنموونە کێشەی دایک و باوک، نەخۆشیی دایک، یان کێشەی خێزانی و هتد.
3- دەبێ ئاگاداری قۆناغەکانی گەشەی منداڵ بین. ڕەنگە هەندێک حاڵەت لە تەمەنێکی دیاریکراودا ئاسایی بێت، بۆ نموونە میزبەخۆداکردنی منداڵ لە سێ ساڵیدا ڕەنگە ئاسایی بێت، بەڵام لە حەوت ساڵیدا نائاساییە و پێویستی بە چارەسەرە.
4- منداڵ کەمتر توانای دەربڕینی هەست و کێشەکانی خۆی هەیە، بۆیە زیاتر ناڕاستەوخۆ بە تێکچوونی هەڵسوکەوت و قسە و خەو و خواردن و ئاستی خوێندنیاندا، دەزانین کە چییانە.
5- شێوازی چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان لە منداڵاندا، تا ڕادەیەک پشت دەبەستێ بە چارەسەری دەروونیی ڕەفتاری و فێرکاری و هتد، کەمتر دەرمان دەنووسرێ، مەگەر حاڵەتەکەی زۆر پێویست .
د. فەهمی عەلی / پسۆری دەروونی
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 448 جار

هەواڵی زیاتر