دەزانی خواردنەوەی قاوە چ كاریگەرییەك لەسەر مێشكت دادەنێت

6 رۆژ پێش ئێستا

- خواردنی قاوە بە ڕێژەیەکی مامناوەند چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک و لەش هەیە،
- کافایین کە پێکهاتەی چالاکی ناو قاوەیە، کۆئەندامی دەماری ناوەندی هان دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی زۆرێک لە کارەکانی مێشک.
- کافاین بەشدارە لە بەرزکردنەوەی بیرەوەری کورتخایەن و زیادکردنی توانای تەرکیزکردن و گرنگیدان.
- کافاین ئاستی دۆپامین و سیرۆتۆنین لە مێشکدا زیاد دەکات، ئەم ماددە کیمیاییانەش بەرپرسن لە ڕێکخستنی باری دەروونی و هەستکردن بە دڵخۆشی. بۆیە خواردنەوەی قاوە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی فشار و خەمۆکی.
- دانەوێڵەی قاوە دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە یارمەتی پاراستنی خانەکانی مێشک دەدات لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی تێکچوونی دەمارەکان کەمدەکاتەوە.
- سەرەڕای سوودەکانی قاوە، پێویستە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت، ڕۆژانە لە نێوان 300-400 میلیگرام کافاین بخورێت، کە یەکسانە بە نزیکەی 3-4 کوپ قاوە.
- بڕی کافاین لە جۆرێکی قاوە بۆ جۆرێکی تر دەگۆڕێت، بۆیە گرنگە زانیاری خۆراکی لەسەر بەرهەمەکان بخوێنرێتەوە.
چەند ئامۆژگاریەکی زۆر گرنگ بۆ ئەو کەسانەی بە رێژەیەکی زۆر قاوە دەخۆنەوە: دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوەی برێکی زۆر لە قاوە، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی کەمخەوی و دڵەڕاوکێ و زیادبوونی لێدانی دڵ.
- باشتر وایە ڕاستەوخۆ پێش خەوتن دوربکەوینەوە لە خواردنەوەی قاوە چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر کوالێتی خەو.

ژمارەی خوێندراو : 32 جار

هەواڵی زیاتر