ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی زیاتر له شەش ملیار و 743 ملیۆن و
346 هه‌زار دیناره، كه 75%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه. لەكاتێكدا
داهاتی هەفتەی ڕابردو زیاتر له 23 ملیار و 571 ملیۆن و 957 هه‌زار دینار بو، واتە
71%ـی داهات لەم هەفتەیەدا كەمی كردوە.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو
ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه به‌شێوه‌یه‌ك،
داهات لە له رۆژی 28ی (حوزه‌یران/6) تاوه‌كو 4ی (تەمموز/7)ی 2025، شەش ملیار و
743 ملیۆن و 346 هه‌زار 945 دینار بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
پێنج ملیار و 36 ملیۆن و 699 هه‌زار و 96 دیناری واتا 75%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی
نه‌ختینه‌یه، بڕی ملیارێك و 706 ملیۆن و 432 هه‌زار و 250 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه
كه رێژه‌ی 25%ی كۆی گشتی داهاته‌كه، هه‌روه‌ها بڕی 250 هەزار دیناریشی بەشێوەی
مقاسەیە.
ئەوە
لەكاتێكدایە داهاتی هه‌فته‌ی ڕابردوی سلێمانی و هەڵەبجە له رۆژی 21ی (حوزه‌یران/6)
تاوه‌كو 27ی (حوزه‌یران/6)ی 2025، بڕی زیاتر له 23 ملیار و 571 ملیۆن و 957
هه‌زار دینار بوە، بەراورد بەم هەفتەیە زیاتر لە 16ملیار دینار كەمی كردوە، كە بە
ڕێژەی 71%ـی داهاتە.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن
له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی،
هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
ژمارەی خوێندراو : 85 جار