ئەم کەسە بۆخۆشی و لەخۆشیا واناکات ، ئەم کەسە توشبوە بەنەخۆشی گزاز کە هۆکارەکەی بەکتریای Clostridium tetani
بەکتریایەکە لەناو خۆڵ دا ئەژی کاتێک کەسێک بزمارێک یان شوشەیەک یان بەهەر هۆکارێکی تر قاچ یان هەرشوێنێکی ئەبڕێت ئەگەر هەیە ئەم بەکتریایە بچێتەناو جەستەی کەسەکەوە
ئەم بەکتریایە هەموو ماسولکەکانی جەستەی مرۆڤ گرژ دەکات تەنانەت والەکەسەکە ئەکات بەهۆی ئەو کرژبونی ماسولکانەوە ئێسقانەکانی جەستەی بشکێت ( ئەم وێنەیەی کە ئەیبینن ئەمە کەسێکە توشی نەخۆشی گزاز بوەو ماسولکەکانی ڕەق بوە بۆیە بەم شێوەیەی لێ هاتوە ) ، تەنانەت نەخۆشەکە بەڕوناکی خۆر ، بە گوێ لێبونی دەنگی کەسە ئازیزەکانیشی بێزار ئەبێت و هاوارئەکات و وێران ئەبێت 😢 بۆیە باشترین شت ئەوەیە لەژورێکی تاریک و هێمن و بێدەنگ دا دابنرێت ، ئازارێکی ئێجگار زۆر ، جارێک بەهۆی ئازارەکەیەوە ئەگری و تاوێکیش بۆ تەنهاییەکەی ، لەهەموی ناخۆشتر ئەوەیە ئاگای لەهەموو شتێکە کە بەسەری هاتوە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئیتر ماسولکەکانی قوڕگ و هەناسەدانی جیڕ ئەبنەوەو گرژ ئەبن و ئاوازی مەرگ و ماڵئاوایی لێ ئەدەن
بۆیە تکایە ئاگاتان لەخۆتان و مناڵەکانتان بێت..
ژمارەی خوێندراو : 2571 جار