گرفتێكی دیكە رووبەڕوی موچەخۆرانی هەرێم دەبێتەوە و به‌غدا دوا ئاگاداری ده‌نێرێت

10/07/2024

گرفتێكی دیكە رووبەڕوی موچەخۆرانی هەرێم دەبێتەوە و به‌غدا دوا ئاگاداری ده‌نێرێت
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکدا سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە ڕادەستکردنی تەواوی داهاتی نەوتی و نانەوتی بە حکومەتی فیدراڵی.
وتیشی: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق 10نوسراوی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تیایاندا داوای ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی کردووە.
سۆران عومەر هۆشداریشیدا کە بێدەنگی حکومەتی عێراق بەو مانایە نایەت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکەیفی خۆی داهاتی نەوت و ناوخۆ کۆبکاتەوە و رادەستی نەکات و ئەو بابەتەشی بە بۆمبێکی تەوقیتکراو وەسفکرد کە لە داهاتوودا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجەکەی دەدەن.
وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها 155 ملیار دیناری داهاتی نەوتی و نانەوتی 2023 و 2024ی رادەستی بەغدا کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە تەیف سامی لە نووسراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت لەبەردەم دەسەڵاتی یاساداناندا بەرپرسیارێتی ڕادەستنەکردنی ئەو داهاتەنە لە ئەستۆبگرن.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 30 جار

هەواڵی زیاتر