نرخی ئەمپێرەکانی مۆلیدە لە نێوان 16 هەزار و 500 دینار بۆ 20 هەزار دینارە
خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدەكانی هەولێر:
تێكڕا كاركردنی کاتژمێرەکانی مۆلیدە رۆژانە بۆ مانگی یەك 14 کاژێر بووە، ماوەی كاركردنی موەلیدەكان 31 رۆژە و لیژنەی تایبەت بە هێنانی گازوایل، بۆ یەك لیتر گازوایل بڕی 590 دیناری هێناوە لە بۆرسەی فرۆشتنی گازوایل.
بۆ یەك سەعاتی كاركردنی موەلیدە 45 دینار و نیو دەرچووە لە داتای لیژنەی موەلیدەكان تایبەت بە دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان، بەڵام وەك ئەنجوومەنی موەلیدەكان لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و هاووڵاتییان، بۆ یەك سەعاتی كاركردنی موەلیدە 44 دینارمان هەژمار كرد.
روونی كردەوە، ناوشاری هەولێر نرخی یەك ئەمپێر لە نێوان 16 هەزار و 500 دینار بۆ 20 هەزار دینارە، نرخی یەك کاژێری كاركردنی موەلیدە 44 دینارە، هەروەها ناوبازاڕی شاری هەولێر نرخی یەك ئەمپێر لە نێوان 10 هەزار دینار تا 12 دینارە، نرخی یەك سەعاتی كاركردنی موەلیدە 48 دینارە
ژمارەی خوێندراو : 4 جار