حیزبەکان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە و هەریەکەیان بەپێی توانایان، بانگەشەکانیان بەڕێوەدەبەن

08/08/2024

حیزبەکان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە و هەریەکەیان بەپێی توانایان، بانگەشەکانیان بەڕێوەدەبەن
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دایری کردووە بۆ ئەنجامدان و بەڕێوەجونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەپێی یاسایی کۆمسیۆن مانگێک پێش ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردن بانگەشە دەسپێدەکات.
پارتی جگە لە بانگەشە بۆ لیستی حیزبەکەی و بەربژێرەکان، بە جیا بڕە پارەیەکیان پێدەدات بۆ چاپکردنی فلێکس و بابەتەکانی بانگەشە.
پارتی بڕی 10 هەزار دۆلاری بە بەربژێرەکانی دەدات کە ژمارەیان 190 کەسە.
یەکێتی بڕی 10 ملیۆن دینار بە هەر بەربژێرێک دەدات، جگە لەپارەی تەرخانکراو، یەکێتی تیمێکی خۆبەخش بە بەربژێرەکان دەدات و کارتی بانگەشە و کارتی مۆبایلیشیان پێدەدات، کە ژمارەیان١٧٢ کەسە.
ئەمە لە کاتێکدایە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بۆ خولی شەشەم 59 بەربژێری دەبێت و عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ وتی، لە رووی راگەیاندنەوە هاوکاریی هەموو بەربژێرەکان دەکرێت، بەڵام حیزب توانای ئەوەی نییە هاوکاریی ماددی بەربژێرەکان بکات، ئەگەریش بیکات، بڕێکی ئەوەندە سنووردار دەبێ کە شایانی باس نییە.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 219 جار

هەواڵی زیاتر