ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت
جۆرناڵ:
بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل مەزەندە دەکەن کە
ئێران خاوەنی 2 هەزار موشەکه کە توانای ئەوەی هەیە هەزار و 200 میل ببڕێت بۆ
لێدانی ئیسرائیل، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو موشەکانە لەناوچون کاتێک بریکارە
نهێنییەکانی ئیسرائیل لە ئێران و فڕۆکە جەنگییەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردو
(13ی 6ی 2025) هێرشێکی لەناکاویان دەستپێکرد.
لە کۆی
ئەو دو هەزار موشەکە ئێران تا ئێستا 400 موشەکی بەرەو ئیسرائیل تەقاندوە، لە
کاتێکدا توندی بۆردومانەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، دوای ئەوەی ئێران
لە یەکەم شەوی ململانێکان واتا هەینی زیاتر لە 150 موشەکی هەڵدا.
شرۆڤەکارانی
ئیسرائیلی هۆشداری دەدەن لەوەی کە زیاتر لە نیوەی جبەخانەی ئەتۆمی ئێران وەک خۆی
ماوەتەوە و ڕەنگە ڕێژەیەکی نادیار لە موشەکەکان لەناو بنکە ژێرزەمینییەکاندا
شاردرابێتەوە.
دوبارە
بنیاتنانەوەی بەرگری موشەکی ئیسرائیل تێچوی زۆری دەوێت، بەرگری موشەکی بۆ هەر
شەوێک نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار تێدەچێت، لە ئەنجامدا چاودێران دەڵێن، ڕەنگە شەڕێکی
درێژخایەن لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا بۆ ئیسرائیل "كارهسات" دهبێت و
ناتوانرێت بهرگهی بگرێت.
ئیسرائیل
دەتوانێت بۆ ماوەی 10 یان 12 ڕۆژی دیکە له ڕێگهی بەرگرییە موشەکییەکانی خۆی
بپارێزێت، مەگەر ئەمریکا دەستوەردان بکات بۆ زیادکردنی کۆگاکانی.
ئیسرائیل لە ساڵی 2024دا داوای ئاگربەستی لەگەڵ حەماس کردوە پێش
ئەوەی موشەکەکانی ڕێگری بەرگری ئاسمانی تەواو ببن.
ئەو پێیوایە کە کۆگاکردنی موشەکی ڕێگریکەر پرسێکی زۆر هەستیارە
لە ئیسرائیل، بەڵام "دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ ئاگربەست" ئەمجارەش.
ژمارەی خوێندراو : 127 جار