سوپای پاسدارانی ئێران لە
راگەیێندراوی ژمارە 12ـی پەیوەندییە گشتییەکانی نوسیویەتی : "شەپۆلی چواردەیەمی
ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆ 3 بە سوودوەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و
مووشەکی ئاراستەکراو" ئەنجام درا.
سوپای
پاسداران دەشڵێت، لەو هێرشەدا ناوەندی فەرماندەیی و هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل لە
نزیک یەکێک لە نەخۆشخانەکان بە وردییەکی زۆر کرایە ئامانج.
لە
بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئێستا
توانای هەواڵگری و هێزی پێکانی مووشەکەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران"
لای هەموو کەس روونە.
سوپای
پاسداران دەڵێت، سوپای ئیسرائیل هەموو ناوەندە سەربازییەکانی چۆڵکردووە و سیستەمە
مووشەکی و بەرگرییە بێسوودەکانی لەنێو شارەکان جێگیر کردووە.
سوپای
پاسداران ئاماژە بەوەش دەکات کە پێشتریش هۆشدارییان دابوو تەواوی ئاسمانی ئیسرائیل
بێ بەرگرییە و ئێستاش هەمان شت دووبارە دەکەنەوە.
لە ئاكامی ئەو هێرشەدا هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی
قەوارەی زایۆنی و وەزیری بەرگری زۆر نیگەران و توڕە بوون.
یسرائیل
کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
"بە بەرپرسیار دادەنرێ" ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، فەرمانی بە سوپا کردووە
"هێرشەکان" چڕ بکاتەوە.
وەزیری
بەرگریی ئیسرائیل جەختی لەوەیش کردەوە کە ئەوەی ئەم بەیانییە ئێران کردی، تاوانی جەنگە؛
ئاماژەی بەوەشکرد، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە "بەرپرسیار"
دادەنرێت.
ژمارەی خوێندراو : 10 جار