دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی
ته‌ندروستی له كەرتی غه‌ززه گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 100 منداڵیان به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه
ڕاگه‌یاند.
نوسینگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایگه‌یاند، هاوبه‌شه
فریاگوزارییه‌كانیان له غه‌ززه تۆماركردنی زیاتر له 100 منداڵیان ئاشكراكردوه
كه به‌هۆی به‌دخۆراكیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش "به‌شێكی وێرانكه‌ره
كه جیهان شه‌رمه‌زار ده‌كات و داوای هەڵوێستی به‌په‌له دەكەن".
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی
ڕایگه‌یاند، زیاتر له 300 هه‌زار منداڵ له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دا ماونه‌ته‌وه
و زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی غه‌ززه ڕایانگه‌یاندوه كه بۆ چه‌ند
ڕۆژێك له یه‌ك كاتدا بێ خواردن ماونەتەوە.
ڕونیكرده‌وه كه
دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی یارمه‌تی خۆراك له غه‌ززه پێویستی به
زیاتر له 62 هه‌زار ته‌ن هه‌یه له مانگێكدا، به‌ڵام تا ئێستا ڕێگه به بڕی
پێویست نه‌دراوه بۆ دڵنیابون له مانه‌وه‌ی نزیكه‌ی دو ملیۆن كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی توانیان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڕێك خۆراك و
سوته‌مه‌نی و پێداویستییه و كیتی پاكوخاوێنی له ده‌روازه‌ی كه‌ره‌م شاڵۆم كۆبكه‌نه‌وه،
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست، باره‌كان دابه‌زێنراون،
سوته‌مه‌نی له هه‌مان ده‌روازه‌وه هاتۆته ژوره‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئیسرائیل ڕێگه به تێكڕا نزیكه‌ی 150 هه‌زار لیتر ده‌ده‌ن له ڕۆژێكدا، كه زۆر
له خوار كه‌مترین ئاستی پێویست بۆ به‌رده‌وامبون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
ڕزگاركردنی ژیان ده‌مێنێته‌وه.
ژمارەی خوێندراو : 48 جار