بەردەوامی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانی غەززە بێدەنگکردنی ڕاستییەکانە.

3 رۆژ پێش ئێستا

لە نێوان پەرەسەندنی شەڕی قڕکردن لە کەرتی غەززە، جیهان شایەتی تاوانێکی نوێ بوو، ئەویش تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان ئەنەس ئەلشەریف و محەمەد قریقی وینەگری، محەمەد نوفەل و ئیبراهیم داهر، كە لەرێگەی هێرشی ئاسمانی لەخێمەیەکی ڕۆژنامەنووسان نزیک نەخۆشخانەی شیفا لە كەرتی غەززە.

ئەم بەئامانجکردنە کاردانەوەی بەربڵاوی لە سۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا، بلۆگەر و ڕۆژنامەنووسان تیرۆرکردنەکەیان بە كاریكی بە ئەنقەست و تیرۆر ناوبرد لە پیناو بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستییە لەبەرامبەر تاوانە قیزەونەكانی داگیرکەردا، کە ئەو ئازادی قسەکردن وەک هەڕەشەیەکی بەرامبەر بە كردەكانی دەزانیت.
بلۆگەرەکان جەخت لەوە دەكەنەوە  کە داگیرکاری بەم كردەوانەی تەنها ڕۆژنامەنووسان ناکاتە ئامانج، بەڵکو بەدوای تیرۆرکردنی خودی ڕاستییەکاندایە، ڕاستییەک کە ڕووخساری ناشیرین و دڕندەی درێژترین و پیسترین داگیرکاری لە مێژوودا ئاشکرا دەکات.
زۆرێک بەئامانجکردنی ئەنەس ئەلشەریف و محەمەد قرێقیایان بە سەرەتای قۆناغێکی نوێی کۆمەڵکوژی سیستماتیکی و پاکتاوی نەتەوەیی دژ بە خەڵکی غەززە دەزانن، ئەمەش وەک بەشێک لە پیلانێکی زایۆنی کە ئامانج لێی بێدەنگکردنی هەموو دەنگێکی ئازاد و ئاشکراکردنی تاوانە بەردەوامەکانی دژ بە فەلەستینییەکان بوو.
ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە تیرۆرکردنیان لە هەوڵێکی شکستخواردوو زیاتر نییە بۆ بێدەنگکردنی ڕاستییەکانە سەبارەت بە گەورەترین جینۆساید کە جیهانی مۆدێرن تا ئێستا ناسیبێتی.
یەکێک لە چالاکوانەکان نووسیویەتی: روماڵی برسێتی خەڵکی غەززە تاوانی ئەنەس شەریف بوو، کە قەوارەی زایۆنی بەرگەی نەگرت.

یەکێکی تریش دەنوسیت: "ئەنەس و محەمەد هەروەک چۆن خەڵکی غەززە دەمرن، مردن: برسی، گەمارۆدراو، خۆڕاگر... و خیانەتیان لێکرا لەلایەن سیستەمێکی جیهانییەوە کە بەرگەی بینینی شکستەکەی لە جەزیرەدا ناگرێت. جیهان تەنها کاتێک ئارام بووەوە کە دوو دەنگ بێدەنگ بوون، هەموو ڕۆژێک بە ڕاستییەکی بەرگە نەگیراو شەقیان لێدەدا: کە غەززە سەرەڕای مردنەکە بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی مرۆڤی ئازاد، سەرەڕای گەمارۆدان، سەرەڕای برسێتی و بەم شێوەیە... داڕێژەرانی سیاسەت دەیانگوت: 'لە جیهانەکەت دەریانبهێنە، ئەوان کەسانێکن کە قسە دەکەن.' وە 'ویژدانی جیهانی' بڕیاریدا لەبری ئەوەی ئاگرەکە بکوژێنێتەوە ئاگادارکەرەوەکە بکوژێنێتەوە."

چالاکوانان محەممەد و ئەنەسیان بە دەنگی حەقیقەت و شایەتحاڵی گەورەترین جینۆساید وەسف کرد کە ئەمڕۆ مرۆڤایەتی دەیناسێت، پەیوەست بوون بە کاروانی شەهیدانی پەیامی ڕۆژنامەوانییەوە، کە تیرۆرکردنەکانیان تەنها ئیرادەی ئەوانی بەهێزتر کردووە بۆ گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینەی ئەم تاوانە بەردەوامە.

هەندێکی تریش پرسیاریان کرد: ئەی ئەنەس دوای تۆ کێ باسی برسێتی و جینۆسایدی غەززە بۆ دونیا بكات؟ کێ دەڵێت منداڵانی غەززە شیر و خواردن دەست ناكەوێت؟
ئەنەس ئەلشەریف لەلایەن بەکارهێنەرانی تویتەرەوە بە یەکێک لە گرنگترین ڕۆژنامەنووسەکانی ئەمڕۆی جیهان دادەنرا، کە ڕوماڵی مەترسیدارترین شوێنە جوگرافییەکان و مەترسییە بوێرەکانی کردووە بۆ ئاشکراکردنی ترسناکترین تاوانی سیستماتیکی برسێتی لە مێژووی نوێدا.

لەبەرامبەردا زۆرێک ئاماژە بە داڕمانی گێڕانەوەی میدیایی داگیرکەر دەکەن دوای ئەوەی ڕووخساری ڕاستەقینەی داگیرکەری ئاشکرا بوو و کامێرا ئازادەکان تاوان و فەزیحەیەکانیان ئاشکرا کرد، ئەمەش وایکردووە ببێتە کەسێکی دەرکراوی نێودەوڵەتی و هەر جۆرە شەرعیەتێکی جەماوەری لەدەست دەدات.

هەندێکی تریش ئەنەس شەریفیان بە دەنگی غەززە و دەنگی حەقیقەت و دەنگی ئەو برسی و هەتیوانە وەسف کردووە کە بۆ ماوەی ٢٢ مانگ بەرگەی ترسناکییەکانی شەڕیان گرتووە. ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە تیرۆرکردنی تەنیا بەشێکە لە تاوانێکی گەورەتر کە ئامانج لێی بێدەنگکردنی ئەو شتانەیە کە لە شارەکەدا ماونەتەوە پێش دەستپێکردنی کۆمەڵکوژی گەورە.

ژمارەی خوێندراو : 107 جار

هەواڵی زیاتر