ئامارێكی ترسناك لە غەززە بڵاوكرایەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غە*زە:
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەرمی 70 شە*هید و 356 بریندار گەیشتووەتە نەخۆشخانەكان .
هێشتا لاشەی دەیان قوربانی دیكە لەژێر داروپەردوی خانووە ڕوخاوەكان و سەر ڕێگاكاندا ماون كە تیمەكان ناتوانن پێیان بگەن .
ژمارەی ئەو كەسانەی لە 18 ی مانگی ئازار رابردووەوە شە*هید بوون، گەیشتووەتە 10 هەزار و 646 كەس و بریندارەكانیش بۆ 45 هەزار و 73 كەس بەرزبوەتەوە .
ژمارەی شە*هیدان لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023 ـەوە بۆ 62 هەزار و 192 كەس و بریندارەكانیش بۆ 157 هەزار و 114 كەس بەرزبوەتەوە .
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەرمی 78 شەهید و 570 بریندار لەوكەسانەی لە چاوەڕوانی وەرگرتنی بڕێك خۆراكدا بوونەتە قوربانیی، گەیشتووەتە نەخۆشخانە .
ژمارەی شەهیدانی نان گەیشتوەتە دوو هەزار و 36 كەس و بریندارەكانیش بۆ 15 هەزار و 64 كەس بەرزبووەتەوە .
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، دوو كەسی دیكە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراكییەوە گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 271 كەس بەرزبووەتەوە كە 112 ـیان مناڵە.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر