پەیوەندییەکانی ڕوسیا و ئەمریکا لە دوای جەنگی ساردەوە بۆ نزمترین خاڵ دابەزیوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

ڤلادیمێر پوتن لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ:
پەیوەندییەکانی ڕوسیا و ئەمریکا لە دوای جەنگی ساردەوە بۆ نزمترین خاڵ دابەزیوە، لەو ماوەیەدا هیچ پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆی نێوان سەرکردەکان نەبوە.
زیاتر لە چوار ساڵە لوتکەی ڕوسیا و ئەمریکا ئەنجام نەدراوە و ئەوەش ماوەیەکی زۆرە، ماوەی ڕابردو بۆ پەیوەندییە دوقۆڵییەکان لەڕادەبەدەر قورس بوە، ڕاشکاوانە بڵێم لەدوای جەنگی ساردەوە بۆ نزمترین خاڵی دابه‌زیوه‌"
بەگشتی گرنگ و پێویستە بۆ هەردو وڵاتەکەمان (ڕوسیا و ئەمریکا) لاپەڕەکە هەڵبگێڕنەوە و دەست بە هاریکارییەکان بکەنەوە
پێدەچێت هاوکاری لە جەمسەری باکور و زیندوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمەکان، لەوانەش نێوان ڕۆژهەڵاتی دورمان و کەناری ڕۆژئاوای ئەمریکا، گرنگییەکی سەرەکییان هەبێت
ڕوسیا و ئەمریکا شتێکیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی یەکتر لە بوارەکانی بازرگانی و وزە و تەکنەلۆژیا و بۆشایی ئاسمان.
ڕونە کە هاوبەشی بازرگانی و وەبەرهێنانی ڕوسیا و ئەمریکا توانایەکی گەورەی هەیە، ڕووسیا و ئەمریکا شتێکیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی یەکتر لە بوارەکانی بازرگانی، وزە، دیجیتاڵکردن، تەکنەلۆژیای پێشکەوتو و گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسماندا".

ژمارەی خوێندراو : 43 جار

هەواڵی زیاتر