ئێران ڕەخنەی توندی لە تۆمەتەکانی ڕۆژئاوا دەگریت

پێش 2 هەفتە

ئێران ڕەخنەی توندی لە تۆمەتەکانی ڕۆژئاوا گرت کە سیاسەتی "تیرۆر و ڕفاندن" لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور پەیڕەو دەکات و بە "بێ بنەما" وەسفی کرد.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو بەیاننامەیەی دوێنێی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بڵاویکردۆتەوە و ئێرانی بەئامانجگرتوە و  بە ڕفاندن و زیانگەیاندنیان  لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێرانەوە دژی تاکەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور تۆمەتبار کردووە، دووبارەکردنەوەی تۆمەتی درۆ و بێمانایە بۆ سەر تاران.
بەقائی بەیاننامەکەی بە هەوڵێک بۆ لادانی بیروڕای گشتی لە جینۆسایدی غەززە وەک بەشێک لە هەڵمەتێک بۆ تۆقاندنی جیهان لە دژی ئێران تەماشای کرد.
ئەو وڵاتە ئەمریکا و فەرەنسا بە میوانداریکردنی "كەس و گروپە تیرۆریستییەکان" تۆمەتبار کرد و داوای لێکردن "بەرپرسیارێتی پشتگیریکردن لە تیرۆر بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ئەستۆ بگرن".
ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا، ئەمریکا و ١٣ وڵاتی ڕۆژئاوایی "بەرزبوونەوەی پیلانەکانی تیرۆرکردن، ڕفاندن و زیانگەیاندنیان کە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێرانەوە دژی تاکەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور داڕێژراون" ئیدانە کرد.
وه زاره تی ده ڕه وه ی ئه مریکا ڕایگه یاند که واژۆکارانی به یاننامه که ، "هه ڕه شه کانی زیادبوون"ی ده زگا هه واڵگرییه کانی ئێران له وڵاته کانیان ئیدانه کرد.
لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن حکومەتەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، ئەلبانیا، نەمسا، بەلجیکا، کەنەدا، کۆماری چیک، دانیمارک، فینلاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا و سوید بڵاوکراوەتەوە، دەشڵێت: ئێمە بە یەکگرتوویی لە دژایەتیکردنی هەوڵەکانی دەزگای هەواڵگریی ئێران بۆ کوشتن و ڕفاندن و زیانگەیاندن بە خەڵک لە ئەوروپا و ئەمریکای باکووردا وەستاوین، ئەمەش پێشێلکردنی ڕوونی سەروەریمانە.
ئەو بەیاننامەیەی ڕۆژئاوا و وەڵامدانەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و پایتەختەکانی ڕۆژئاوا پەرەی سەندووە، دوای ئەوەی ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێرانی لە نێویاندا دامەزراوەی فۆردۆی بۆردومان کرد، هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
ترەمپ چەندین جار باسی لە "سڕینەوەی" بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کردووە دوای ئەم هێرشانە، بەڵام هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا گومانیان لەسەر ئەو دووپاتکردنەوانە خستووەتە ڕوو.

ژمارەی خوێندراو : 106 جار

هەواڵی زیاتر