وەزارەتی
بەرگری ڕوسیا:
ـ لە ماوەی 26ی
(تەمموز/7) تا 1ی (ئاب/8)، هێزەکانی ڕوسیا، حەوت هێرشی بەکۆمەڵیان بە چەکی ورد و
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەرییەوە ئەنجامدا.
ـ لە
هێرشەكاندا دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی پیشەسازیی سەربازیی لە ئۆکرانیا، ژێرخانی
فڕۆکەخانە سەربازییەکان، پێگەكانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێکهاتەکانی،
خاڵەکانی کۆنترۆڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دورمەوداکان، کۆگاکانی سیستەمی ڕۆبۆتی، چەکی
موشەکی و تەقەمەنی، هەروەها خاڵەکانی نیشتەجێبونی کاتیی یەکە ئۆکرانییەکان و
ناسیۆنالیستەکان و بەکرێگیراوە بیانییەکانیان کردە ئامانج
ـ یەکەکانی گروپی هێزەکانی ناوەند بەردەوام بون لە
ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکانیان لەسەر خاکی دۆنێتسک و پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک لە
ماوەی هەفتەکەدا، بایکۆڤکا و بلگیکا و نۆڤۆئۆکرینکایان کۆنترۆڵ کردوە، کە سەر بە
دۆنێتسکن.
ـ لە ماوەی
هەفتەیەکدا، یەکەکانی گروپی ڕۆژهەڵات چونەتە قوڵایی بەرگرییەکانی دوژمنەوە و
شارۆچکەکانی زیلیۆنی گای لە دۆنێتسک، مالیڤکا لە پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک و
تیمیرۆڤکا لە پارێزگای زاپۆریژیایان کۆنترۆڵکردوە
ـ یەکەکانی
هێزەکانی "باشور" شاری چاسیڤ یاریان لە دۆنێتسک کۆنترۆڵ کردوە، و
زیانەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە هەزار و 325 سەرباز و
دو تانک بون تەنهاو لەو بەرەیەدا.
ژمارەی خوێندراو : 39 جار