عەرەبەکانی کەرکوک پۆست ئامادەكاری بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكەن

7 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد تەمیم، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی عەرەبی كەركوك،  و وەزیری پلاندانی عێراق،   لێدوانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی سەربە یەکێتی  رەتکردەوەتەوە، کە ڕایگەیاندبوو هیچ نوسراوێک بۆ گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک نیە بەپێی ڕێکەوتن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە: ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لە نێوان هێزەکانی بەشدار لە حکومەتی خۆجێیی کەرکوکدا واژۆ کراوە، بە روونی شێوازی ئاڵوگۆڕی دیاریکردووە، ئەم لێکتێگەیشتنەش بەشێوەیەکی شەخسی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی واژۆ کراوەو پابەندکەرە بۆ هەموو لایەنەکان، بەپێی رێککەوتنەکەش، ماوەی پارێزگاری ئێستای کەرکوک لە 31ی کانونی یەکەمی 2025 کۆتایی دێت.

ژمارەی خوێندراو : 56 جار

هەواڵی زیاتر