بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست #روون_میدیا كەوتووە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە شاندەكەی هەرێمی وتووە "جارێكی دیكە ئێوە مەیەنەوە، ئەگەر هاتنەوە لەگەڵتان دانانیشم" .
ئاماژەیبەوەشكردووە "تەیف سامی بەو شاندەی وتووە؛ ئێوە تەنها بۆ قسەكردن هاتوون هیچ دەسەڵاتێكی بڕیاردانتان نیە، بڕۆنەوە بۆ هەولێر و هەفتەی داهاتوو با شاندێكی باڵاتان بێت، ناكرێت ئێمە شەش وەزیر بین، لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتیی كۆببینەوە" .
شاندەكەی هەرێم پێكهاتبوون لە ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك بەڕێوەبەر لە وەزارەتی دارایی .
ئەوەی میدیای دەسەڵات لە كۆبوونەوەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیشارنەوە وەك پێشمەرجی ناردنی موچە، پرسی "تەوتین"ـە .
بەپێی زانیارییەكانی #روون_میدیا ، تەیف سامی بە شاندەكەی وتووە "مەرجی خەرجكردنی موچە، ڕادەستكردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و، تەوتینە لە بانكە حكومییەكان وەك لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییدا هاتووە" .
سەرەنجام، شاندەكە بە دەست بەتاڵیی و بەبێ گەیشتن بە هیچ ئەنجامێك، درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕەوانەی هەولێر كراونەتەوە .
ژمارەی خوێندراو : 162 جار