سەعید كاكەیی، یەكێك لە سەركردەكانی گۆڕان پەلاماری ئەو خێرخوازانە دەدات كە هاوكاریی غەزە دەكەن

4 رۆژ پێش ئێستا

سەعید كاكەیی، یەكێك لە سەركردەكانی گۆڕان و ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەپشكی گۆڕان، پەلاماری ئەو خێرخوازانە دەدات كە هاوكاریی غەزە دەكەن .
كاكەیی دەڵێت " فەلەستینیەکان ھێڕش دەکەنە سەر خۆپپیشاندەرانی کورد لە ئەڵمانیا، بێگانەپەرستێکی کورد یانزە دەفتەر دۆلار پێدەبەخشێتە غەززە"
دەشڵێت "ئەگەر خواناس و ئیمانداریت، بۆ ئەو پارەیەت نەبەخشییە خێزانی ئەو پێشمەرگانەی کە لەبەر نەبوونی و قەرزاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێنا، لەوەش بەدەر ئەگەر زەڕەیەك ئیمان و ئەخلاقی خواپەرستیت ھەبووایە، بۆ ئەو ھەموو پارەیەت نەبەخشییە سەدان کەسوکاری سەربەرزی شەھیدانی کۆڵبەری نەتەوەکەت کە لەسەر سنوورەکانی ئێران و عێراقدا گیانی پاکی خۆیان بەخشییە ڕێبازی "حي علی الکفاح"
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتویەتی "بۆ بڕێك لەو پارەیەتان تەرخان نەکرد بۆ خوشك و برایانی کوردی خۆت لە ئاوارەکانی عەفرین؟" .
هەربەوەندەشەوە نەوەستاوە و خۆی وەك یەكێك لە پێغەمبەران دەناسێنێت و دەڵێت "من یەکتاپەرستێکم لەو ١٢٤ ھەزار پێغەمبەرانەی کە خاوەنکار بۆ ئێمەی مرۆڤی ناردوون"

ژمارەی خوێندراو : 23 جار

هەواڵی زیاتر