​بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی ئیسرائیل چوار هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری غەززە دەستپێکرد.

پێش 1 هەفتە

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە 138هەمین ڕۆژی شەڕی نوێبونەوەی کەرتی غەززە درێژەیان بە بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە داوە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداریان بەجێهێشتوە.
ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی لەزاری سەرچاوە پزیشکییەکانەوە بڵاویکردەوە، لە بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممەوە زیاتر لە 51 کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ستریپ کوژراون کە 23 کەسیان وەرگری هاوکاری بون.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە ناوەندی شاری دێربه‌له‌ح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.
لە 24 کاتژمێری ڕابردودا 13 کەس لە نزیک ناوەندی فریاگوزاری ئەمریکی کوژران
سوپای ئیسرائیل خێمەیەکی بۆ ئاوارەکانی پشت وێستگەی تیبریاس لە ناوچەی مەواسی خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە بۆردومان کرد و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
لە دەوروبەری میحوەری مۆراگ دو کەس کوژران و 73 کەسیش برینداربون
لە دەوروبەری میحوەری مۆراگ لە باشوری خان یونس لە باكوری کەرتی غەززە دو کەس کوژران و 73 کەسیش برینداربون.
لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی خێمە بۆ ئاوارەکان و نزیک ناوەندەکانی فریاگوزاری، 15 کەس گیانیان لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی ئیسرائیل چوار هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری غەززە دەستپێکرد.
ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ 60 هەزار و 249 کەس بەرزبوەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 147 هەزار و 89 کەس بەرزبوەتەوە.

ژمارەی خوێندراو : 31 جار

هەواڵی زیاتر