قەوارەی زایۆنی دەیەویت 80 هەزار سەرباز كۆبكاتەوە بۆ هێرشكردنە سەر غەززە

1 رۆژ پێش ئێستا

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، ئیسرائیل کاتزی وەزیری بەرگری قەوارەی زایۆنی پلانی "كۆنتڕۆڵكردنی غەززەی" پەسەندکردوە، کە ناوی لێنراوە "گالیسكەی گدعۆنی دوەم".
یەدیعوت ئەحرۆنۆت ئاماژەی بەوەشکردوە کە نزیکەی 60 هەزار فەرمانی یەدەگ بۆ سەربازەكان نێردراوە. پێشتر کەناڵی 12ی ئیسرائیل باسی لەوەكردبو، سوپای ئیسرائیل خێرایی ئامادەکارییەکانی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە لە غەززە چڕ دەکاتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتودا دەستپێبکات، پێش وادەی چاوەڕوانکراو.
بەگوێرەی کەناڵی 12، ئامادەکارییەکان لایەنی ئۆپەراسیۆنییەکان و هەنگاوەکانی پەیوەست بە هەوڵە مرۆییەکان دەگرێتەوە. پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتودا دەیان هەزار فەرمانی باری نائاسایی هەشتەم بۆ سەربازانی یەدەگ بنێردرێت.
دەشڵێت، "چاوەڕوان دەکرێت سبەی ڕەزامەندی لەسەر کۆکردنەوەی بەرفراوانی هێزە یەدەگەکان دەربچێت، كە 60 هەزار فەرمانی بانگهێشتکردن دەگرێتەوە، لەگەڵ درێژکردنەوەی خزمەتی نزیکەی 20 هەزار سەربازی یەدەگ کە پێشتر کۆکراونەتەوە، بۆ ئەوەی کۆی گشتی هێزەکە بگاتە نزیکەی 80 هەزار سەرباز".

سەربازانی لیوا مەیدانییەکان ڕایانگەیاندوە کە لە شەوی ڕابردوەوە (سێشەممە) فەرمانەکانیان بەدەست گەیشتوە. لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا، سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل بڕیاریداوە خزمەتی ئەو سەربازە یەدەگانە بۆ ماوەی 40 ڕۆژ درێژ بکاتەوە کە 70 ڕۆژیان تەواو کردوە، یان چاوەڕوان دەکرێت 70 ڕۆژ تەواو بکەن.

ژمارەی خوێندراو : 66 جار

هەواڵی زیاتر