لە هەر ساتێکدا ئەگەری هەیە شەڕێکی نوێ سەرهەڵبدات

3 رۆژ پێش ئێستا

جەنەراڵ یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگه‌یاند، لە هەر ساتێکدا ئەگەری هەیە شەڕێکی نوێ سەرهەڵبدات، جەختیشی لەوە کردەوە کە تاران خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە دەکات.
ئه‌و فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ لە لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، "ئێران لە ئاگربەستدا نییە، بەڵکو لە قۆناغی شەڕدایە"، ئاماژەی بەوەدا کە "هەر ئاگربەستێک ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا بڕوخێت، بە تایبەت لە غیابی هیچ پرۆتۆکۆلێک یان ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا یان ئیسرائیل".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، واشنتن و تەلئەبیب "بڕوایان وایە ئاشتی بە هێز دروست دەبێت"، ئەوەش پێویستی بەوەیە ئێران لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەهێز بێت.
 ئاگربەست تەنها بە واتای وەستاندنی کاتی شەڕ و پێکدادانەکان دێت کە دەتوانێت لە هەر ساتێکدا دەستپێبکاتەوە
سەفەوی باسی له‌وه‌شكرد، ئاگربەست تەنها بە واتای وەستاندنی کاتی شەڕ و پێکدادانەکان دێت کە دەتوانێت لە هەر ساتێکدا دەستپێبکاتەوە.
هه‌روه‌ها جەختی لەوەکردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران سیناریۆ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خراپترین سیناریۆ دادەڕێژن و جەخت لەسەر پێویستی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و هێرشبەری هاوکات لەوان توانای دیپلۆماسی، میدیایی و ئەلیکترۆنی و هەروەها موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەنەوە.
ئه‌و فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ ده‌ڵێت، "باشترین شێوازی بەرگری هێرشکردنە و ئامادەکاری بۆ شەڕ باشترین ڕێگایە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی".

ژمارەی خوێندراو : 129 جار

هەواڵی زیاتر