دوای
ئەوەی تره‌مپ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ لە پلاتفۆرمی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه،
"هەموان دەبێ دەستبەجێ تاران چۆڵ بکەن"، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك
بینرا بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و شاره.
ئەمڕۆ(كوو جیاقون)،
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی
"هەڵگیرسانی بڵێسەی ئاگر و دەرکردنی هەڕەشە و زیادکردنی فشارەکان یارمەتیدەر
نابێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵکو ناکۆکییەکە پەرەپێدەدات و فراوانتر ده‌بێت و
ده‌بێته سوته‌مه‌نی بۆ شه‌ڕه‌كه".
هەروەها وتی لایەنی چینی داوا لە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان
دەکات، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان هەیە، بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و
ڕێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگری‌کردن لە فراوانبونی
ململانێکان".
باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد
"بە زوترین کات" وڵاتەکەی بەجێبهێڵن دوای ئەوەی ئیسرائیل و ئێران لێدانی
توندویان ئاڵوگۆڕ کرد.
ژمارەی خوێندراو : 21 جار