مەجلیسی شورای ئێران :کاتی ئەوە هاتوە هێرش بکرێتە سەر ڕیاکتۆری ئەتۆمی دیمۆنا-ی ئیسرائیل

16 کاتژمێر پێش ئێستا


ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتوە هێرش بکرێتە سەر ڕیاکتۆری ئەتۆمی دیمۆنا-ی ئیسرائیل، ئەوەش لە پاشخانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ڕیاکتۆری دیمۆنا ڕیاکتۆرێکی ئەتۆمی ئیسرائیلە، لە ساڵی 1958 بە هاوکاری فڕەنسا كاره‌كانی دەستپێکرد لە نێوان ساڵانی 1962 و 1964 بەردەوام وه‌ له‌ كاركردن، ئامانجی دیاریکراوی دابینکردنی وزە بو، به‌ڵام دواتر ئامانجه‌كه‌ی گۆڕا بۆ دروستکردنی سەری ئەتۆمی و دانانی لە موشەکی بالیستی و فڕۆکە جەنگییەکان.
ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، کاتی ئەوە هاتوە هێرش بکرێتە سەر ڕیاکتۆری ئەتۆمی دیمۆنا-ی ئیسرائیل، ئەوەش لە پاشخانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.


هەر لەو چوارچێوەیەدا، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی ئێکسەوە ڕایگەیاند، ئیسرائیل هۆشداریی بە ئێرانییەکان داوە لە نزیک ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکانی ئێران دوربكه‌ونه‌وه‌.

ئیسرائیل چەندین شوێنی لە ئێران کردوه‌تە ئامانج، لەوانە دامەزراوە ئەتۆمییەکان، وەک ڕیاکتۆری نەتەنز لە ئیسفەهان، هەروەها لەناوبردنی بینایەکی بەرهەمهێنانی کانزای یۆرانیۆم، ژێرخانی گۆڕینی یۆرانیۆم و تاقیگەکانی ڕاگەیاند.

بە پێچەوانەوە، تەلەفزیۆنی ئێران بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان ڕاپۆرتیدا کە هەواڵگری ئێران هەزاران بەڵگەنامەی هەستیاری پێوەندیدار بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل دەستکەوتوە.


سەرچاوەکان ڕونیان کردەوە، دەزگای هەواڵگری "بڕێکی زۆر زانیاری و بەڵگەنامەی ستراتیجی و هەستیاری پێوەندیدار بە قەوارەی زایۆنیستی دەستکەوتوە کە هەزاران بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە پڕۆژە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانییەوە هەبوە".

سەرچاوەکان ئەو ئۆپەراسیۆنەیان بە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارییە هەواڵگرییەکان وەسف کردوە کە تا ئێستا ئیسرائیل توشی بوە.

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر