رۆژی 17ی ئەم مانگە، دادوەر (جاسم عمێری) سەرۆكی دادگای فیدراڵی نوسراوێكی ئاڕاستەی (مەحمود مەشهەدانی) سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە، تێیدا داوای لێ دەكات لەپێناو پاراستنی شكۆی دەسەڵاتی دادوەریی و خۆبەدورگرتن لە دەركردنی بڕیاری دژ بەیەك لەلایەن دەسەڵاتەكانەوە لە عێراق، كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت (مەبەست لە لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتە لە عێراق) بەڕێوەبچێت، بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی دەستوریی، لەم كۆبوونەوەیەدا هەر بڕیارێك درا، دادگای فیدراڵی پابەندە بەجێبەجێكردنییەوە.
ئەمڕۆ مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان وەڵامی سەرۆكی دادگای فیدراڵی داوەتەوەو دەڵێ سوربوونتان لەسەر تاوتوێكردن لەگەڵ سەركردەكانی وڵات بەرزدەنرخێنین، بەڵام رەنگە ئەمە ببێتە هۆی دەستوەردان لە كاری دەسەڵاتی دادوەریی.
بەهۆی ئەم نوسراوەوە، ناڕەزایەتیی ئەندامانی دادگای فیدراڵی بەڕووی سەرۆكی دادگاكەدا تەقییەوەو لەكۆی (9) دادوەری دادگاكە (6) دادوەریان دەستیان لەكاركێشایەوەو چارەنوسی دادگای دەستوریی لە عێراق كەوتە ناو تونێلێكی نادیارەوە، ئەمەش لەسەردەمێكدا كە ناوچەكە جەنگ بەخۆوە دەبینێت و ئەگەری تێوەگلانی عێراق لە جەنگەكە لە هەر ساتێكدا ئەگەرێكی كراوەیە.
ژمارەی خوێندراو : 359 جار