سودانی لە لوتکەى بەغداد لەبارەى غەززەوە چی ووت؟

3 رۆژ پێش ئێستا

 

🟡 عێراق ئامادەیە بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار بەشداریی ئاوەدانکردنەوەی غەززە بکات، و 20 ملیۆن دۆلاریش بۆ ئاوەدانکردنەوەی لوبنانی برامان.
🟡 دیدگای ئێمە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان و سەرچاوەکانی ململانێکان لە ناوچەکەدا ئەوەیە کە گەلی فەلەستین مافی تەواوی خۆی بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە لەسەر خاکی خۆی بەدەست بهێنێت، و هەروەها وەستاندنی دەستدرێژییە بەردەوامەکان.
🟡 جینۆسایدی گەلی فەلەستین گەیشتووەتە ئاستێکی ناشیرین کە هەموو ململانێکانی مێژوو شاهیدی شتی وا نەبووە.
🟡 ئێمە ئاوارەکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکانمان ڕەتکردۆتەوە و بەردەوامیشین. هەروەها داوا دەکەین کۆتایی بە هێرشەکانی سەر غەززە و کەناری خۆرئاوا و ناوچە داگیرکراوەکان بهێنرێت و دەروازەکانی هاوکاریی مرۆیی بکرێنەوە.
🟡 هەموومان ئەو وێنانەمان بینیوە کە بە سەدان منداڵ ڕیزیان بەستووە بۆ وەرگرتنی کەمێک خواردن یان پارچە نانێک. کە لەوانەیە بەدەستی بهێنن یان بە دەستی بەتاڵ بگەڕێنەوە، ئێمە پێمان سەیرە، یادەوەریی ئەم نەوەیە لە ڕووی ئازار و هەستکردن بە نادادپەروەرییەوە چی تۆمار دەکات؟
🟡 ئێمە بانگەوازمان کردووە، و بەردەوامیشمان هەیە، بۆ کردەوەی جددی و بەرپرسیارانەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕزگارکردنی غەززە و کاراکردنەوەی ڕۆڵی UNRWA لە کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاوا.

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر