نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا:
هه‌ر كه‌س و لایەنێك باسی لەدواخستنی هه‌ڵبژاردن بكات قبوڵكراو نییە و
گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌پێی سیسته‌می دیموكراسییە كە له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه
بنیات دەنرێت.
هه‌ڵبژاردن ئه‌ركێكی ئایینی، مرۆیی، ئه‌خلاقییه و گەل كاروبار
و ئاینده‌ی خۆی دیاری دەكات،
لە رۆژانی رابردودا گوێمان لە دروشم گه‌لێك بوە سه‌باره‌ت به دواخستن
یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، نازانین بەمەبەستە یان بەبێ مەبەست ، شەهیدان
ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییان به‌جێهێشتوە، ئەوانیش به‌رده‌وام دەبن له‌سه‌ر ئه‌و
رێگایەی كه په‌یڕه‌وییان لێكردوە.
رونیكردەوە،
به‌رپرسیارێتی پاراستنی عێراق و ئه‌زمونه‌كه‌ی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سیاسی و
به‌رده‌وامیی ئاینده‌ی له دیموكراسییه‌كی ئاشتیانه‌دایە
دواخستن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان وڵات روبەڕوی مەترسی
دابەشكردن دەكاتەوە.
بێجگه
له‌داواكاری دو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كە ئەوەش بۆ ماوه‌یه‌كی
كاتیی و تەنها یه‌ك مانگه، هیچ بنەمایەك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر حكومه‌تی فریاگوزاری
نییە، بۆیه بانگه‌وازی پێكهێنانی حكومه‌تێكی لەو جۆرە ره‌تده‌كه‌نەوە كە پابه‌ندی
ده‌ستور و یاساكانی عێراق نه‌بێت.
ژمارەی خوێندراو : 89 جار