به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با چاك ده‌بێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک و سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبونەوەى تۆز و خۆڵ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک و لەکاتەکانی دوایینیوەڕۆ ئەگەری چالاکبونی خێرایی با هەیە تاکو کاتەکانی ئێوارە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با مامناوەند دەبێت و له نێوان 15 بۆ 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌کاتەکانی دوایینیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسایی دەبێتەوە.
كه‌شناسی باسی له‌وه‌كردوه، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزن بە (4-5) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئه‌وه‌ش هاتوه، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبونەوەى تۆز و خۆڵ لەکاتەکانی بەیانی زو لەزۆربەی ناوچەکان، پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری لاواز دەبیت.
پله‌كانی گه‌رما له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی
ژمارەی خوێندراو : 72 جار