ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکرات
ئاشکراى دەکات، " هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ
بکات." و دەشڵێت، ئەمجارە هیچ بەربەستێک نییە و ئیرادەیەکى باش هەیە بۆ ئەوەى
ڕێککەوتنى کۆتایى ئەنجام بدرێت.
سەباح سوبحى
ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیاى فەرمى پارتى دیموکراتى ڕاگەیاندووە،
"ئەمجارە ئومێدێک هەیە، گفتوگۆکانیش زۆر درێژە ناکێشن بۆ ئەوەی بگەنە
ڕێککەوتن، چونکە یاسا هەیە، ئێستا لەو خاڵەی پێشتر لێی وەستابوون دەست بە گفتوگۆ
کراوەتەوە."
لە بارەى
دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمەوە ئەو نوێنەرەى پارتى ڕایگەیاندووە، ئێستا
110 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێم بۆ ناوخۆ بەکاردێت و حکومەتى هەرێم ئامادەیە ڕۆژانە
280 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەرى جەیهانەوە هەناردە بکات، کە دەکاتە
400 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە و پێشتریش ڕێککەوتن لەسەر ئەو بڕەکراوە.
سەباح سوبحى
ئەندامى لیژنەى نەوت و گازیى ئەنجوومەنى نوێنەران، لە بارەى هەڵوێستى
لایەنەکانى گفتوگۆ و چارەسەرى کێشەى مووچەوە دەڵێت،"سەرۆکوەزیرانی
عێراقیشنیەتێکی هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو کێشەیە بکرێت، ناکرێت تا هەشت مانگی
دیکە خەڵک بێ مووچە بێت، هەرێمی کوردستانیش ئامادەیە هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ
بکات."
ژمارەی خوێندراو : 8 جار