بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە:

12 کاتژمێر پێش ئێستا

لە سنوری گوندی (غەزینە)ی سەر بە قەزای ماوەت ئاگریك کەوتەوە ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو ، لە ئەنجامدا بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی ماوەت و خەڵکی گوندەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنترۆڵی بکەن ، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی (٥٠) دۆنم پوش و پاوان داری سروشتی سوتان و هەروەها (١٥٠) سندوقی بەخێوکردنی هەنگ و کۆمەڵێك کەل و پەلی هاووڵاتیان سووتان.
هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە بووەو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامە

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر