میدیای پارتی لە چەند سەرچاوەیەكی
ئاگادار لە هەرێمی كوردستانەوە دەڵێت "یەكەم قۆناغی چەك دانانی پەكەكە لە
سەرەتای مانگی تەموزی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە" .
ئاماژەیبەوەشكردووە
"چاوەڕێدەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە پەیامێکی نوێ
بڵاوبکاتەوە و دوای ئەوە پرۆسەی چەکدادانەکە دەست پێدەکات" .
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە "لەنێوان
03 بۆ 10ـی تەممووز، ژمارەیەک گەریلا کە هێشتا ژمارەکەیان بە تەواوی یەکلایی
نەبووەتەوە و لەنێوان 20 بۆ 30 کەس دا دەبن، لە رێوڕەسمێکدا لە سنووری پارێزگای
سلێمانی بە ئامادەبوونی میدیاکان چەکەکانیان دادەنێن".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەگەر
گۆڕانی سیاسیی خێرای چاوەڕوانەکراو روونەدات، پلانی چەکدانانەکە لەکاتی
دیاریکراودا وەک خۆی بەڕێوەدەچێت
ژمارەی خوێندراو : 7 جار