بەپێی ئەو زانیارییانەی
لەسەرچاوەیەكی سیاسیی باڵاوە دەست #روون_میدیا كەوتووە،
دوو ڕۆژە گفتوگۆی شاندی
بەغدا و حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لەبارەی موچە و نەوتەوە دەستیپێكردووە .
#روون زانیوێتی "تا ئاستێكی باش نزیكبوونەوە لەنێوان هەردوولا
دروستبووە، حكومەتی كاربەڕێكەر كە پێشتر ئامادەنەبووە زیاتر لە 50 ملیار دیناری داهاتی
ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بكات،
ئێستا كە دوو مانگە موچە ڕاگیراوە و بۆی دەركەوتووە
ناتوانێت بە شەش مانگیش موچەیەك بدات، قایل بووە بە ڕادەستكردنی 150 ملیار دیناری
مانگانە بە وەزارەتی دارایی عێراق" .
#روون_میدیا ئەوەشی زانیوە، بەغدا
قایلكردنی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی،
سپاردووە بە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بەوجۆرەی كە لە یاسای بودجە و بڕیاری
دادگای فیدراڵییدا هاتووە .
ئەو سەرچاوە سیاسییەی قسەی بۆ #روون_میدیا كرد وتی "حكومەتی هەرێم بە ڕادەستكردنی 150 ملیار دینار و
دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت قایل بووە، تەنها بە (تەوتین) ڕازی نیە و پێداگریی
لەسەر (هەژماری من) دەكات، شاندی بەغداش بە بەرپرسانی هەولێریان وتووە؛ بڕیاری
دادگای فیدراڵیی چۆنە، دەبێت وەك خۆی جێبەجێ بكرێت"
ژمارەی خوێندراو : 8 جار