رۆژنامەی هائارتز لەسەر
زمانی دوو ئەندامی سوپای زایۆنیڕاپۆرتیكی نوسیوە و تیایدا ئەو دوو سەربازە ئەوەیان
ئاشكراكردوە كە بۆ تەقەكردن لە خەڵكی غەززە لەكاتی وەرگرتنی خۆراكدا فەرمانیان
پێكراوە كە تەقەبكەن. ئەوانرایانگەیاندووە، ئەم مانگە، لە لایەن فەرماندەکانیانەوە
ئاگادار کراونەتەوە کە لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵکی غەززە لە نزیک ناوەندەکانی
وەرگرتنی خۆراک و یارمەتییەکان، تەقەیان لێ بکەن.
هەرلە راپۆرتەكەدا هاتووە
كە دوو سەربازەکە رایانگەیاندووە لەم دوو مانگەی رابردوودا سەربازەکان بە مەبەست
تەقەیان لە خەڵکی سڤیل کردووە، هەروەها باسیان لەوە کردووە کە فەرماندەکان پێیان
گوتوون، بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک، تەقەیان لێ بکەن، تەنانەت ئەگەر خەڵکەکە هیچ
مەترسییەکیش بۆ سەر سەربازەکان دروست نەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە،
رێکخراوە تەندروستی و مرۆییەکان و شایەتحاڵەکان دەڵێن، دەیان کەس لە کاتی وەرگرتنی
یارمەتیی مرۆیی لە نزیک ناوەندەکانی سەر بە "دامەزراوەی مرۆیی غەززە" کە
ئەمریکا و ئیسرائیل پشتیوانی دەکەن، کوژراون.
بە گوێرەی ئامارەکانی
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، زیاتر لە 500 کەس لە کاتی وەرگرتنی یارمەتییەکان
بە گوللـەی سەربازانی ئیسرائیلی کوژراون.
بنیامین نەتەنیاهوو،
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راپۆرتەکەی رۆژنامەی هائارتزی سەرکۆنە کرد و لە
راگەیێندراوێکی هاوبەش لەگەڵ یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری رایگەیاند: "وڵاتی
ئیسرائیل ئەو تۆمەتە خوێناوییە قێزەونانە رەتدەکاتەوە کە لە رۆژنامەی هائارتزدا
بڵاوکراونەتەوە."
ژمارەی خوێندراو : 65 جار