شێروان دووبەردانی: ڕێککەوتنێکی باشییان کردووە لەسەر بابەتی هەناردەی نەوت.

23 کاتژمێر پێش ئێستا

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا:
دوێنێ پێنجشەممە، شاندی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان و کاتژمێر 5:00 ئێوارە دەستیان بە کۆبوونەوکان لەگەڵ هەرێم کرد، هەردوولا گەیشتوونەتە ئەنجامێکی زۆر باش و ڕێککەوتنێکی باشییان کردووە لەسەر بابەتی هەناردەی نەوت.
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی دەست پێ دەکات و بەردەوام دەبێت، لەسەر ئەو پرۆژە یاساییەی کە گۆڕا لەم دواییانە بوو بە 16 دۆلارڕێککەوتن.
هەر وەک ئەوەی دەنگمان لەسەری داوە، دەبێت حکوومەتی هەرێم پابەند بێت بەو ڕێککەوتنەی کە کراوە و وەکو یاسا ئەوە جێبەجێ بکات، هەروەها دەبێت بەغداش بەهەمان یاسا پابەند بێت، هەروەها ئەو کۆمپانیانەی گرێبەستیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کردووە، گرێبەستەکانیان یاسایین.
ئێستا حکوومەتی بەغدا هیچ بیانوویەکی نەماوە، چونکە حکوومەیی هەرێم بۆ هەموو ئەوانە ئامادەیە، هەروەها شاندی داراییش دێنە کوردستان و کە لەسەدا 50 لە ئیدارەی دارایی حکوومەتی هەرێم هاتووە، هەرێم پابەندە.
هاتنی ئەم شاندە بەردەوام دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردن نزیکە و بۆ ئێستا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر گرنگە و لایەنە ساسییەکانی عێراق هەموویان خۆیان ئامادە کردووە.
لایەنە ساسییەکانی عێراق بۆ خەڵکی و ناوچەکانی خۆیان هیچییان نەکردووە، بانگەشەی سیاسییان هەیە بۆ خەڵکەکە و هەر ئەو دووسێ وشەیەیان هەیە بە خەڵک و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەڵێن؛ کە حکوومەتی هەرێم پابەند نییە.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر