"ڕوون میدیا هۆكارەكەی ئاشكرادەكات"
بۆچی یەكێتی لە خۆپیشاندانەكەی ڕۆژی پێنج شەممە دەترسێت و ڕێگە بە ئەنجامدانی نادات ؟
#روون_میدیا
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی بەرپرسی یەكێتییەوە بە #روون_میدیا دراوە، هۆكاری ڕێگریكردنی لیژنەی ئەمنیی و ئاسایشی سلێمانی لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران كە بڕیار بوو ڕۆژی پێنج شەممە 26 ی حوزەیرانی 2025 بەڕێوەبچێت، بۆ ترس لە دەستوەردانی لاهور شێخ جەنگی لە خۆپیشاندانەكە دەگەڕێتەوە .
ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە #روون_میدیا ی ڕاگەیاند "ئاسایشی سلێمانی پێشوەختە زانیاریی دەستكەوتووە كە لاهور شێخ جەنگی بە دەست لەپشتدانی لایەنێكی دەرەكی دەیەوێت بەناوی پشتیوانی خۆپیشاندەرانەوە، خەڵكی خۆی بخزێنێتە ناو خۆپیشاندانەكە و بەلاڕێیدا ببات و سەر بكێشێت بۆ توندوتیژیی و دۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەربچێت" .
لەلایەكی دیكەوە ئاسایشی سلێمانی ئەمرۆ چوار شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد "زانیارییان هەبووە كە (دەستێك) دەیەوێت خۆپیشاندانەكە بەلاڕێدا ببات، بۆیە ڕێگریی لە ئەنجامدانی كراوە و 11 كەسیش لە ڕێكخەرانی دەستگیركراون
ژمارەی خوێندراو : 9 جار