ئەمەریكا داوا لە چین دەكات، ئێران رازیبكات گەروی هورمز دانەخات

2 رۆژ پێش ئێستا

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاندوە، "داوا لە حکومەتی چین دەکەین كە پەیوەندی بە ئیرانەوە بكات لەسەر بابەتی داخستنی گەروی هورمز  چونکە چین بۆ دابینکردنی نەوت زۆر پشت بە گەروی هورمز دەبەستێت".
شرۆڤەکاران پێشبینیان کردوه‌ کە ئێران وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەمریکا بە داخستنی گەروی هومز بداتەوە کە ڕێڕەوێکی ئاوی گرنگە و یەک لەسەر پێنجی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان تێیدا تێدەپەڕێت.
ڕوبیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەگەر ئێران ئەوكارە بكات، ئەوە هەڵەیەکی دیكه‌ی ترسناک دەبێت، ئەوە خۆکوشتنی ئابوری دەبێت بۆ ئەوان، ئێمەش بژاردەمان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوەدا".
پێویستە وڵاتانی دیکەش ئەوە لەبەرچاو بگرن، چونکە زۆر خراپتر لە ئابوریی ئێمە زیان بە ئابورییەکانیان دەگەیەنێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "پێویستە وڵاتانی دیکەش ئەوە لەبەرچاو بگرن، چونکە زۆر خراپتر لە ئابوریی ئێمە زیان بە ئابورییەکانیان دەگەیەنێت، پێموایە ئەوە دەبێتە هەڵکشانی گەورە کە شایەنی وەڵامدانەوەیە، نەک تەنها لەلایەن ئێمەوە، بەڵکو لەلایەن ئەوانی دیکەشەوە".
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ به‌ فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرشكرایه‌ سه‌ر سێ دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و دواتر ناوبراو له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی فۆردۆی ڕاگه‌یاند.
چین لەگەڵ ڕوسیا و چەند وڵاتێکی عەرەبیدا هێرشەکانی ئەمریکای شەرمەزارکردوه‌ و بە "بەرزبونەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دەزانێت.

ژمارەی خوێندراو : 60 جار

هەواڵی زیاتر