وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا،
ڕایگەیاند کە هەرچەشنە ڕەوانەکردنێكی کەرەستەی سەربازی یان ڕادار بۆ پشتیوانی لە
قەوارەی زایۆنیستی دەبێتە ئامانجێکی ڕەوای هێزە چەکدارەکانمان.
ڕاشیگەیاند "قەوارەی
دەستدرێژیکاری زایۆنی بەشێکی بەرچاو لە توانای ڕاداریی و بەرگرییەكانی خۆی لە دەست
داوە و لە ئێستادا بەدەست کەمی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازییەوە دەناڵێنێت".
دەشڵێت "بە توندی هۆشداری
دەدەین کە هەرچەشنە ڕەوانەکردنێكی کەرەستەی سەربازی یان ڕادار، چ بە کەشتی یان
فڕۆکە، لە لایەن هەر وڵاتێکەوە بۆ پشتیوانی لە قەوارەی زایۆنیستی، بە بەشداری
ڕاستەوخۆ لە دەستدرێژی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت و بەو هۆیەوە دەبێتە
ئامانجێکی ڕەوای هێزە چەکدارەکانی ئێران".
ژمارەی خوێندراو : 13 جار