بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەنبیاء
سەربە سوپای پاسدارانی ئێران:
قەوارەی زایۆنیی لەسەر درۆ و دەلەسە
ڕاهاتووە، پشتی بە بانگەشە پوچەكانی ناتانیاهۆ و ترەمپی تاوانبار بەستووە .
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا، ئەم
قەوارە دەستدرێژیكارە، لە ڕێگەی درۆنەوە سنورە ئاسمانییەكانی ئێران دەبەزێنێت و
چەند ناوچەیەكی بە ئامانج گرتووە .
هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، لەگەڵ ئەوەی هیچ متمانەیەكی بە گرنتییە ساختە و درۆكانی سەرانی تاوانباری
ئەمریكا و قەوارەی دەستدرێژیكار نیە، دڵنیاییش دەدات كە خاوەنی چاودێریی هەواڵگریی
و ئۆپەراسیۆنی تەواوەتییە و 100% ئامادەیە بۆ روبەڕووبونەوەی هەر دوژمنكارییەكی
چاوەڕوانكراو لەلایەن دوژمنەوە .
هۆشداریی دەدەینە ئەمریكا و قەوارەی
زایۆنی لە بەردەوامیی دەستدرێژیی و دوژمنكارییەكانیان، داوایان لێدەكەین پەند لە لێدانە
توندەكانی تێكۆشەرە پاڵەوانەكانی ڕێگای ئیسلام وەربگرن .
عیبرەت لە هێرشكردنە سەر بنكە
سەربازییەكانی ئەمریكا وەربگرن، خۆ ئەگەر وانەكەن، ئەوا ڕوبەڕووی وەڵامێكی توندتر
و فراوانتر و لێدان لە ئامانجی وردتر دەبنەوە
ژمارەی خوێندراو : 6 جار