هێزه ئه‌منیه‌كان
له سلێمانی ڕێگریان كرد له خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌كیان
لێ ده‌ستگیر كردن و هه‌روه‌ها تیمێكی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی په‌یامیش ده‌ستگیر
كران، دواتریش مامۆستا عومه‌ر گوڵپی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا،
به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنیان، تیمه‌كه‌ی په‌یام و عومه‌ر
گوڵپیش ئازادكران.
هه‌روه‌ك بڕیار
بوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی
ڕۆژاوا گردبوونه‌وه بۆ داواكردنی مووچه گردبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان
كه پێشتر له ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێ كرابوو، به‌شێكیان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه،
ڕێگریان كرد له خۆپیشاندان و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ریشان ده‌ستگیر كرد.
هاوكات تیمی كه‌ناڵی
په‌یام كه ڕووماڵی ڕووداوه‌كانی ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه كه به
جلی مه‌ده‌نیه‌وه ڕێگریان لێ كرا و ده‌ستگیر كران، دواتریش مامۆستا عومه‌ر گوڵپی
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێرێك له
ده‌ستگیركردنیان، تیمه‌كه‌ی په‌یام و عومه‌ر گوڵپیش ئازادكران.
ڕێگری له
خۆپیشاندان دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر لیژنه‌ی ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری
سلێمانی ڕایگه‌یاند ڕێگه به خۆپیشاندانه‌كه نادات و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك
چالاكوانی ده‌ستگیر كردبوو.
ژمارەی خوێندراو : 10 جار