بەغدا شاندێك بۆ چارەسەری كێشەی موچە دەنێرێتە هەولێر

19 کاتژمێر پێش ئێستا


 بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە 26 ی حوزەیرانی 2025، شاندێكی حكومەتی فیدراڵیی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات .
شاندەكە پێكهاتووە لە جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆكاروباری دارایی و ئابوریی، وەزارەتی نەوت، دیوانی چاودێری دارایی عێراق، كۆمپانیای سۆمۆ، كۆمپانیای نەوتی باكور .
هاتنی ئەم شاندە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی دوو كێشەی گەورە "هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و ڕاگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان" 

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر