پارتی و یەکێتی بۆ ڕێگا لەخۆپیشاندان دەگرن؟

22 کاتژمێر پێش ئێستا

دڵشاد مەجید
پارتی بەهاوکاری و بێدەنگی یەکێتی، بەنیاز بوون هەرلەگەل، بێهێزبوونی ئێران، بەهاوکاری هێزە سونیەکان بەهەموو ئاراستە جیاواەکانیانەوە ، لە شارە سونیەکان، ئاژاوەو پشێووی بنێنەوەو ، دواتر پروشکی ئەو ناڕەزاییانە لەرێگای تشرینیەکان و سونەو هاندانی دەزگا ڕاگەیاندە عێراقیەکانی، کە لە هەولێر و تورکیاو ئوردنن بگەیەننە بەغدا.
لێکەوتەو ئامانجەکەشی دامەزراندنی هەرێمکی سونیە.
ئەوکاتە پێکەوە گوشار لە شیعە بکەن و دەسەڵاتی شیعە کەم بکەنەوە و بەسانایی شیعە بێتە ژێر باری داواکارییەکانی پارتی و یەکێتی ( نەک کورد) و سونەکان .
پلانی لێدانی ئێران، بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکەی نەبوو، بەڵکو بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بوو. لەو پلانە دانرابوو خامەنەئی و (٤٠٠ )پایەبەرزی سەر بە باڵی توندرەوەکان ( پاسداران) بکوژن، دەستیش بۆ یەک لەو کارێکتەرانەی کە لەبەرەی (ئیصلاحی - میانڕەوەکان) نەبەن.
دەستنەبردنیش بۆ ئیسلاحیەکان دوو ئامانجی لە پشت بوو.
ملانێنی و ئاژاوە و پشێووی بخاتە نێو ئیسلاحیەکان و توندرەوەکان لە ناو ئێران، ئەویش بەتۆمەتبارکردنی یەکتر بە خیانەت و عەمالەت.
لەحاڵتی گرتنە دەستی دەسەڵاتیش لەلایەن ئیسلاحیەکان، ئەوکات ڕێکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەئاسانی مەیسەر دەبێ.،
بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو بۆچەنەش، ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل ناوی (الاسد الصاعد - سەرهەڵدانەوەی شێر ) بوو، ئەو شێرەی لە جیاتی ووشەی (اللە) لەسەر ئاڵاکەی ئێرانی سەردەمی شا بوو.
بۆیە ئەو پلانەی کەلەسەرەوە باسمان کرد کە نیازیان بوو لە عێراق جێ بەجێی بکەن تەواوکەری ئەو پلانەی ئیسرائیل بوو.
بەڵام کاتێ ئەم پیلانەی ئیسرائیل و ئەمریکا سەرناگرێ و هەرەس دێنێ ، ئێستا ئاراستەکە پێچەوانە بۆتەوە، پارتی و یەکێتی، زۆر ترسیان لێنیشتووە، کەئەم ناڕەزایی و خۆپشاندانە هێرشی پێچەوانە بێت، دەستی ئێران و عێراقی لەپشتەوە بێت.
دڵنیاش بن ئەوە تۆمەتە حازر کراوە.

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر