بەغدا لەم یەک بۆ دوو رۆژەدا شاندێک دەنێرن بۆ گفتوگۆی راستەقینە بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە.
سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆران دەكەین كە دوو مانگە مووچەکانیان بە نایاسایی راگیراوە کە نەدەبوو ئەوان تێکەڵی هیچ جۆرە کێشەیەک نەکرێن.
حكومەتی هەرێم ناتوانێت موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بەغدا دەبێ موچە خەرجبكات .
ژیان و مردنی ئێمە بەیەکەوەیە، هیوادارم لەم چەند رۆژەدا بگەین بە ئەنجامێکی ئەرێنی و ئەم کێشەیە بەرەو چارەسەر بڕوا و مووچەی مووچەخۆران دابین بکرێ، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا بین حکومەت هەرچی لە توانایدا بێت لە خزمەت خەڵکی هەرێمی کوردستاندا دەبێت.
گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی نەتوانێ بووژانەوە بکات و پێشکەوین، بۆیە داهاتی ناوخۆ بەشی هەموو پێداویستییەکان ناکات.
هەژماری من هەموو خزمەتگوزارییە بانكییەكانی بۆ موچەخۆران دەستەبەركردووە ئەركی تەنها دابەشكردنی موچە نیە وەك بانكە حكومییە فیدراڵییەكان .
تەوتین لە ڕێی هەژماری منەوە لە مێژەوە دەستیپێكردووە و هیوادارین هەموو عێراق چاو لە هەرێمی كوردستان بكات .
ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەمدەهێنرێت، زۆرینەی لەناوخۆدا بەكاردەهێنرێت .
بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری مافە دەستورییەكانمان نابین و ڕێگەنادەین كەمبكرێتەوە .
لەگەڵ یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ گەیشتووین بە ڕێككەوتن، بەڵام كێشەكان لەسەر پۆستەكانە .
هۆكاری بڕینی موچە، ئەو سكاڵایانەیە كە هەندێك لایەنی ناوخۆ لە دادگای فیدراڵیی كردیان و وایانكرد كە دادگا دەستوەردان بكات، ئەگینا ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی پاساوە .
دەستور ناڵێت هەموو داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بكرێت، حكومەتی هەرێم ئەو داهاتەی پێویست بووە ڕادەستی كردووە .
ئەوكاتەی بەغدا موچەی نەناردووە، داهاتی ناوخۆمان بۆ موچە تەرخانكردووە
ژمارەی خوێندراو : 15 جار