شاندە تەكنیكیەكەی عێراق لە هەرێم ئەمڕۆ چیدەكەن؟

2 رۆژ پێش ئێستا


شاندە تەکنییەکەی بەغدا هێشتا لە هەرێمن و ئەمرۆ كۆتایی بەو كارەدەهینن كە بۆی هاتوون، بەپێێ زانیارییەكانی #ڕوون_میدیا كارەكانی شاندەكە خۆی دەبینیتەوە لە ئامادەكردنی چەند راپۆرتیك و خستنە رووی چەندین دەرەنجام لە كەلەسەر ئەو دەرانجامانە شاندی ئایندە بیتە هەریم بۆ گفتوگۆكردن.كە بڕیارە سبەی یان دوو سبەی شاندە باڵاکە بێنە هەرێم و دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن سەبارەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوت.

ئەو ئەركانەش كە ئەمرۆ شاندی تەكنیكی كۆتایی پێدەهینن بەم شیوەیەن
ـ ئەمڕۆ شاندی تەکنیکی عێراق كە پێكهاتوون لە  نوێنەرانی وەزارەتی دارایی، ئەنجومەنی باڵای ئابووری، بریکاری وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق، نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ، راپۆرتێک لەبارەی پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوتی هەریم ئامادە دەکەن  سەبارەت بە داهات و خەرجی هەرێم.
ـ شاندەكە دەیانەوێت بزانن هەرێم مانگانە چەندێک داهاتی ناوخۆی هەیە و چەندێکی بەکار دەهێنێت، واتە دەیانەوێت حساب و کتابی هەرێم بزانن.
ـ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەبارەت بە خەرجیی و داهاتەکانی هەرێم راپۆرتێک تایبەت بە پرسی مووچە ئامادەکەن و دەستەی چاودێری دارایی عێراقیش چاودێری راپۆرتەکان دەکات.
ـ لەسەر دەرئەنجامی راپۆرتەکانی شاندی تەکنیکی عێراق، سبەینێ یان دووسبەی شاندە باڵاکە کۆبوونەوەکەیان ئەنجامدەدەن.
ـ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و دیوانی چاودێری حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە کۆبوونەوەکەدا بەشداردەبن.

ژمارەی خوێندراو : 103 جار

هەواڵی زیاتر